كەش و هەواكوردستانهەواڵ

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە كه‌شناسی باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی راگه‌یا‌ند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی 24ی ته‌مموزی 2020، بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ن.

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌مێك په‌ڵه‌ هه‌ور.

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ کەشناسی باسی لەوەکردوە: ئەمڕۆ لە هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ 44، سلێمانی 42، دهۆك 43 و لە كه‌ركوك 47 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی 24ی ته‌مموز، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت.

سەبارەت بە پلەکانی گەرمای سبەینێش رونیکردوەتەوە، پێشبینی دەکرێت سبەی لە هەولێر به‌رزترین پله‌ 45، سلێمانی 43، دهۆك 44، كه‌ركوك 48 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close