جیهانهەواڵ

مەسعود پزشکیان:  هەوڵی شەڕ نادەین؛ بەڵام بەرگری لە مافە رەواكانی خۆمان دەكەين

مەسعود پزشکیان:
هەوڵی شەڕ نادەین؛ بەڵام بەرگری لە مافە رەواكانی خۆمان دەكەين

باسک نێت
مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران جەخت لە هەڵوێستی وڵاتەکەی دەكاتەوە بەوەى دژی فراوانکردنی ململانێکانە لە ناوچەکە، دەشڵێت: تاران پارێزگاری لە مافی رەوای دەكات بۆ بەرگریکردن لە خۆی ئەگەر روبەڕوی هەر دەستدرێژییەک بێتەوە.

میدیاکانی ئێران لە زاری پزشکیانەوە بڵاویانکردەوە، هەڵوێستی ئێران لەسەر بنەمای پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەیە، هەوڵی فراوانكردنی شەڕ نادات و دەستپێشخەری هیچ شەڕو ململانێیەکی نەکردووەو هێرشی نەکردووەتە سەر هیچ وڵاتێک.

وتوشەیەتی: بە نیاز نیین هێرش بکەینە سەر هیچ وڵاتێک و مافی یاسایی و رەوا بۆ بەرگری لە خۆمان بەکار دێنین.

ئاماژەی بەوەشكردووە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ناتوانێت گەلی ئێران لە مافەكانی بێبەشبكات یان بڵێت ئێران ناتوانێت سود لە مافە ئەتۆمییەکانی وەربگرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close