كەش و هەوا
چلەی زستان” بە هەموو هێزی خۆیەوە خۆی نمایش دەکاتەوە

ئەگەر واتزانی زستان ماڵئاوایی کردووە، هەڵەیت، شەپۆلێکی ترسناکی جەمسەری لە ڕێگایە و “چلەی زستان” بە هەموو هێزی خۆیەوە خۆی نمایش دەکاتەوە.
باسک نێت
وردەکاریی شەپۆلە بەهێزەکە:
سەرەتای هاتنی شەپۆلەکە (یەکشەممە) لە پێشنیوەڕۆوە، دەرگای هەرێم بەڕووی نزمە پەستانێکی دەریای ناوەڕاست دەکرێتەوە.
سەرەتا لە دهۆک و زاخۆ بە تێکەڵەی بەفر و باران دەستپێدەکات، تا ئێوارە ناوچەکانی سۆران، مێرگەسۆر و باڵەکایەتی دادەپۆشێت و شەو سپی دەچنەوە.
فراوانبوونی شەپۆلەکە (دووشەممە) شەپۆلەکە هەموو هەرێم دەگرێتەوە، لە سەنتەری هەولێر، سلێمانی، کەرکوک و ڕاپەڕین ئەگەری بەفر و بارانی تێکەڵ و کڕێوە هەیە.
چەقی هێزی سەرماکە (سێشەممە ڕۆژی ڕووداوە گەورەکە)، ئەم ڕۆژە جیاوازە، بارستە هەوایەکی “قوتبی جەمسەری” ڕاستەقینە دێت، بەفربارین دەستپێدەکات، لە سەنتەری سلێمانی، هەڵەبجە، پێنجوێن، چەمچەماڵ و دەوروبەری ئەگەری سپی بوون هەیە. (هەر هەورێک لە ئاسمان بێت، بەفر دەبارێنێت)
پلەی گەرما، دابەزینێکی پێوانەیی تۆماردەکات، لە ڕۆژدا ناوچە شاخاوییەکان دەچنە ژێر سفر، شەوان باڵەکایەتی دەبێتە ١٦ پلە ژێر سفر، شارەکانیش دەچنە بەستەڵەکەوە (٢ بۆ ٩ پلە ژێر سفر).
مەترسیی گەورە: شەختەی کوشندە
ئەوەی لەم شەپۆلەدا مەترسیدارە تەنها بەفر نییە، بەڵکو دروستبوونی شەختە و بەستنە، شەوانی سێشەممە و چوارشەممە ڕێگاکان دەبنە شووشە.
هۆشداری
تکایە گەشتی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن، پێشبینی دەکرێت بەهۆی ئەم سەرمایەوە پشووی فەرمی لە خوێندنگەکان ڕابگەیەنرێت.
بڕی پێشبینیکراوی بەفر و باران
❄️ سۆران و شاخەکان، تا ٥ سم بەفر و ١٦ ملم باران
❄️ سلێمانی: ١ بۆ ٢ سم بەفر
❄️ هەڵەبجە: ٢ سم بەفر
💧 دهۆک: ٢٤ ملم باران (تێکەڵ بە بەفر)
🌨 هەولێر: کڕێوەی بەفر و ٧ ملم باران
🌨 کەرکوک و گەرمیان: کڕێوە و باران
کەی کۆتایی دێت؟
سەرما توندەکە تا ڕۆژی هەینی داهاتوو بەردەوام دەبێت.



