كەش و هەوا
شەپۆلێکى بارانبارینى یەک هەفتەیی بەرێوەیە

شەپۆلێکى بارانبارینى یەک هەفتەیی بەرێوەیە
باسک نێت
مۆدێلە ئەوروپییەکانى کەشوهەوا، پێشبینی بارانبارینی بەرفراوان لە شارەکانی عێراق دەکەن و ئەو شەپۆلە بارانبارینە نوێیەش چەند رۆژى داهاتوو دەستپێدەکات.
مۆدێلەکانی کەشوهەوای ئەوروپی ئاماژە بە بارانبارینی بەرچاو دەکەن لە سەرانسەری شارە جیاوازەکانی عێراق، کە لە ٢٥ی ئەم مانگە دەست پێدەکات و تا سێى مانگى داهاتوو واتە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
بەپێی نەخشەکانی مۆدێلی ئەوروپی، زۆربەی پارێزگاکان ئاستی جیاوازی بارانبارینیان دەبێت، کە ئەگەری هەیە لە هەندێک ناوچەدا بگاتە ئاستی زۆر و لافان، بەتایبەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتى عێراق.
ئەمە لەکاتێکدایە، سەرەتاى ئەم هەفتەیە شەپۆلێکى باران سەرجەم ناوچەکانى عێراقى گرتەوە و لە زۆربەى ناوچەکان بە گشتى بارانى باش بارى، بەتایبەتى لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




