نوسەران

مامۆستایانی ئاینی و بانگخوازانی ئیسلامی بە دوو چەکی کاریگەر دەتوانن ئەو تەوژمە ڕاماڵن

سه‌رباز خۆشناو

دۆخی ئێستای کوردستان جگە لەوەی کۆمەڵێک قەیرانی بەدوای خۆیدا هێناوە، لە سەرئێشەی زۆری بۆ خەڵک ، لە هەمان کاتیشدا قەیرانی نەبوونی ڕەوشت و ئاکارە جوانەکانی کۆمەڵایەتی شێواندووە و ئەو کلتوورە لارو خێچەی خۆرئاوا شوێنی ئادابی ئیسلامی و داب و نەریت و ڕەسەنەکانی کوردەواری گرتۆتەوە، لەگەڵ ئەوەی ڕٶڵی مزگەوت و سەنتەرەکانی قورئان لەبەرکردن و ڕۆشنبیریەکانی فەرموودەو زانستی شەرعی بوونیان هەیە، بەڵام کاریگەری تیرە ژەهراویەکانی نەفامی و وردنەبوونەوەی ئێمە لە زانستی قورئان و فەرموودە و چەمکە شەرعیەکان وادەکات ئەو تەوژمە بێڕەوشتیە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە هەبێت و ئێمەش دەسەوسان بوەستین.
وەک دەبینین ڕۆڵی ئیلحادو نەفامی و نەبوونی ڕەوشت لەکۆمەڵگە بەجۆرێک لە بەرگێکی تر لەساحەکەیەو کار دەکات لەپێناو ئامانجەکانی و بەدەستهێنانی، بەڵام ئەوەی لە گۆڕەپانەکە مابێت و کاریگەری خۆی دروست بکات مامۆستایانی ئاینی و بانگخوازانی ئیسلامین، کە دەتوانن ببنە هێزی بەرەنگاربوونەوەی ئەو تەوژمە نالۆژیکیەی بوونی هەیە.
مامۆستایانی ئاینی بە دوو چەکی کاریگەر دەتوانن ئەو تەوژمە ڕاماڵن و ئاسەوارەکانی لەزهنی لاوان و گەنجان بسڕنەوە، کە قورئان و سوننەو ئەو ڕۆشنگەریە ئیسلامیەیە، دەتوانی بە عەقڵێکی بەهێزەوە شوێن پێی ئەمانە لەق بکات و بەرەو ڕاستەڕێی ئیسلامەتی بەرێت، چونکە موسڵمان بە هەموو توێژەکانەوە لەکۆمەڵگە دەبێ سەرخەری ئەو مامۆستا ئاینیە بوێرانە بین، کە دەتوانن ئاڕاستەی خراپیەکان بگۆڕن و بەرەو چاکتری بەرن، ئا لێرەوە دەتوانین ئەو کلتورە نامۆیەی ڕۆژئاوا (بەناو مۆدێڕنە)ی بگۆڕن و هەنگاو بە هەنگاو ڕۆشنبیری ئیسلامی ڕەوشتە ڕەسەنەکان بگەڕێننەوە کۆمەڵگە. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close