ئابووریجیهانعێراقكوردستان

نرخی زێڕ بەرزبووەوە دۆلار و نەوت بۆ کەمتر لە 78 دۆلار دابەزی

ئەمڕۆ سێشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ نزیکەی 10 دۆلار بەرزبووەوە و ئێستا بە 2036 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. هاوکات، نەوت بۆ کەمتر لە 78 دۆلار دابەزی.

 دابەزینی بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا، رۆژی دووشەممە نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕی بەرزکردەوە بۆ سەرووی 2040 دۆلار، بەڵام بە درێژایی مامەڵەکانی ئەو رۆژە، نرخی زێڕ لە کۆتاییدا دابەزی بۆ نزیکەی 2025 دۆلار. 

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی بەهای دۆلار. بەپێی شرۆڤەکاران، نرخی زێڕ ئەمڕۆ ئاراستەی بەرەو بەرزبوونەوەیەوە و ئەگەری هەیە دووبارە بگاتە ئاستی 2050 دۆلار. زوانی مەهتا، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکانی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی ( ئێف ئێکس ستریت) رایگەیاند، نرخی زێڕ پێویستە بتوانێت پارێزگاری لە ئاستی 2100 دۆلار بکات و لەسەرووی ئەو ئاستە بمێنێتەوە تاوەکو بگاتەوە ئاستی 2143 دۆلار. 

نرخی نەوتی برێنت دابەزی بۆ کەمتر لە 78 دۆلار نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە جێگیری مایەوە و بەرزبوونەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی کاریگەریی بڕیارەکانی ئۆپێک پڵەس لەسەر بازاڕی نەوت کەمبێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close