كوردستان

ئەمڕۆ پەرلەمان لەگەڵ دەزگای ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە

بەرێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر ۱۱:۳۰ لەسەر بانگهێشتی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ بەرپرسی دەزگا و نوسینگەکانی هەڵبژاردنی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەرێوەدەچێت.

سامان ئەحمەد، بەرێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر ۱۱:۳۰ لەسەر بانگهێشتی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ بەرپرسی دەزگا و نوسینگەکانی هەڵبژاردنی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەرێوەدەچێت. بۆ تاووتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بەتایبەت لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم لەپێناو دروستکردنی لیستێکی نیشتیمانی بۆ ئەوناوچانە بۆئەوەی دەنگی کورد پەرت نەبێت و نەفەوتێ.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهەموو لایەکى ڕادەگەیەنین، سەرۆکایەتی پەرلەمان هەمیشە جەختی لە تەبایی نێوان هێز و لایەنەسیاسیەکان کردۆتەوە لە ئاست پرسە نیشتیمانییەکان و پاراستنی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان.

بڕیاربوو لە ٦ی ٦ی ٢٠٢١دا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی لە عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام لەم مانگەدا، کۆمیسۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا هەڵبژاردن بۆ مانگى ١٠ى ئەمساڵ دوابخرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close