
محەمەد تەمیم:
31ی کانونی یەکەمی داهاتوو ویلایەتی پارێزگاری ئێستای كەركوك كۆتایی دێت
باسک نێت
محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی پلاندانانی عێراق و یەكێك لە سەركردە دیارەكانی عەرەبی كەركوك، رونكردنەوەیەكی لەبارەی لێدوانی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی سەربە یەکێتی نیشتمانی کوردستان رەتکردەوەتەوە، لەبارەی بوونی رێککەوتنێک بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستەکان لە پارێزگاکەدا هەبێت.
محەمەد تەمیم لە رونكردنەوەیەكدا جەختیكردووە: ئەو رێککەوتنە سیاسییەی لە نێوان هێزەکانی بەشدار لە حکومەتی کەرکوکدا واژۆ کراوە، بە روونی پرەنسیپی ئاڵوگۆڕی دیاریکردووە، ئەم لێکتێگەیشتنەش بەشێوەیەکی شەخسی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی واژۆ کراوەو پابەندکەرە بۆ هەموو لایەنەکان.
وتیشی: بەپێی دەقی رێککەوتنەکە، ماوەی پارێزگاری ئێستای کەرکوک لە 31ی کانونی یەکەمی 2025 کۆتایی دێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




