عێراقهەواڵ

وەزارەتی ناوخۆ هەوڵی قەدەغەكردنی پۆبجی دەدات

عەمید مەنسورعەلی، سکرتێری لیژنەی نیشتیمانی ھێشتنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە ئاماژەی بەوەکردووە، پۆبجی و ژمارەیەک یاری تری ئەلیکترۆنی بوونەتە ھۆکارێک بۆ بردنەوەی دەرەوەی ساڵانە ملیارێک دۆلار، جگە لەوەش ھاندان بۆ توندوتیژی و بەکارھێنانی چەکیان تێدایە ئەوەش مەترسییە لەسەر ئاسایشی وڵات.

دەشڵێت، بۆیە لیژنەکەیان لەگەڵ دەستەی راگەیاندنی عێراق کار دەکات بۆ قەدەغەکردن و کەمکردنەوەی بەکارھێنانی ئەو یارییانە یان دانانی رێکارێک کە نەبێتەھۆی تێکدانی ھەڵسوکەوتی گەنجان و ھاندانیان بۆ توندوتیژی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close