عێراقهەواڵ

بانكی ناوەندی عێراق هۆكاری سزادانی بانكی هودای ئاشكرا كرد

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، هۆكاری سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر بانكی هودا بەهۆی كاروچالاكییەكانییەوە بووە لە ساڵی ٢٠٢٢دا، دوێنێ ئەمریكا بە تۆمەتی سپیكردنەوەی پارە و هاوكاریی دارایی ئێران و گرووپە چەكدارەکانى عێراق سزای بەسەر ئەو بانكەدا سەپاند.

بانكی ناوەندی عێراق لە بارەی هۆكاری سزادانی بانكێكی تایبەتی عێراقی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەر بانكی هودای عێراقدا سەپاندووە، ئەو سزایەش بەهۆی چالاكییەكانی لە ساڵی ٢٠٢٢وە بووە، بانكەكە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا بەشداریی لە بازاڕی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانیدا نەكردووە.

ئاماژە بەوەش كراوە، بانكەكە بەردەوامە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە بانكییەكانی بەبێ ئەوەی مامەڵە بە دۆلاری ئەمریكییەوە بكات، بانكەكە تەنها ڕێگەی پێدراوە مامەڵە بە دراوی بیانی دیكەوە بكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close