عێراقهەواڵ

سودانی لەسەر گەندەڵی دابەشکردنی زەوی بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

محمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانیکرد بە دروستکردنی تیمێکی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە لەو حزب و لایەنانەی کە لەکاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن زەوی نیشتەجێبون دابەشدەکەن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیاندراوێکدا نوسیویەتی: “بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری بۆ مەبەستی کەسی و حزبی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، فەرمانیكرد بە پێکهێنانی تیمی هاوبەش لە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دەستەی دەستپاکی فیدراڵی بۆ پێداچونەوە و وردبینی کردن بە هەموو ڕێکارەکانی پەیوەست بە پێدان و دابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوون لە پارێزگاکان لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا”.

نوسیویشیەتی: “لەپێناو بەدەستهێنانی بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی و دەرفەتی یەکسان لەنێوان ڕکابەرەکاندا و پتەوکردنی دەستپاکی و شەفافیەت و دروستی و سەلامەتی هەموو ڕێکارەکان بۆ پاراستنی سامانی گشتی”.

بڕیارەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەدوای بڵاوبونەوەی ئەو زانیارییانە دێت كە باس لەوەدەكرێت لە چەند پارێزگایەكی عێراق لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن، ژمارەیەكی زۆر زەوی نیشتەجێبوون دابەشكراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close