عێراقكوردستانهەواڵ

محەمەد حەلبوسی دەگەڕێتەوە بۆ پۆستەکەی

محەمەد عەلاوی، سەرکردەیەکی پارتی تەقەدوم بە ئاژانسی “شەفەق نیوزی” ڕاگەیاند، “جوڵەیەکی یاسایی لە ئارادایە بۆ گەڕاندنەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان بۆ پۆستەکەی دووبارە بە پێی ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکان”.

عەلاوی دەشڵێت، “ئەگەری گەڕانەوەی حەلبوسی بۆ پۆستەکەی هەیە، هەوڵێکی یاسایی و سیاسیش هەیە بۆ ئەو کارە، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە هەرە دیارەکانی دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان”.

وتیشی، “هیوایەکی زۆر هەیە بۆ گەڕانەوەی حەلبوسی بۆ پۆستەکەی لە ئایندەیەکی نزیکدا”.

محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی دوورخراوەی پەرلەمانی عێراق، لە ١٤ی تشرینی دووەمی ڕابردوو بە بڕیارێكی دادگای باڵای فیدراڵی لە پۆستەكەی وەک سەرۆکی پەرلەمان دوور خرایەوە،

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close