كوردستانهەواڵ

بەتۆمەتی بردنی سێ ملیار دینار بەڕێوەبەری فەرمانگەیەکی سلێمانی سزادرا

دادگای سلێمانی دانیشتنی کۆتایی لەسەر دۆسیەی دیارنەمانی بڕی سێ ملیار دینار لە فەرمانگەی جێبەجێکردنی سلێمانی ئەنجامدا و بڕیاردا بە سزادانی بەڕێوەبەری فەرمانگەکە و بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاری بە شەش ساڵ زیندانیکردن.

دادگا هەریەکە لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکە و بەڕێوەبەری ژمێریاری فەرمانگەکە بە شەش ساڵ زیندانی حکومداوە و چوار فەرمانبەری دیکەش کە بەهەمان تۆمەت ڕاگیرابوون ئازادکردوە، چونکە بەڵگەکان لەسەریان لاواز بوون.

سەرۆکی دادگا ڕایگەیاند بەپێی یاسا دەمانتوانی هەتا ١٥ ساڵ زیندانیان بکەین،بەڵام بەهۆی ئەوەی فەرمانبەری حکومەتن بە شەش ساڵ حکومدران.

ئەوە لەکاتێکدایە دوو ساڵ پێش ئێستا لە فەرمانگەی جێبەجێکردنی سلێمانی بڕی سێ ملیار دینار دیار نەما،دواتر بەڕێوەبەری فەرمانگەکە و پێنج فەرمانبەری دیکە دەستگیرکران و ئەمڕۆ دادگای بڕیای کۆتایی لەسەر دۆسیەکە دەرکرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close