عێراقكوردستانهەواڵ

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم

باسک نێت

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات.

لەو بڕوایەشدابوو تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچەکە بگات.

هاوکات، دوێنێ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند، بۆ مووچەی مانگی نیسان کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، بە فەرمی لیستی وردبینیکراو و پەسەندکراوی مووچەخۆرانی هەرێم بە زانیاری پێویستەوە بۆ مانگی نیسان ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close