كوردستانهەواڵ

ئاگادارییەك لە پڕۆژەی پێوەری زیرەكەوە بۆ دانیشتوانی هەولێر

پڕۆژەی پێوەری زیرەك دانیشتوانی هەولێر ئاگادار دەکاتەوە، لەو گەڕەک و شوێنانەی پێوەری کارەبایان بۆ دەبەسترێت ماوەی شەش کاتژمێر کارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت.

هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەكەینەوە، سەرجەم  ئەو گەڕەك و شوێنانەی پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسترێت، وەزارەتی كارەبا  بە ناچاری بۆ سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان، لە كاتژمێر 7ی بەیانی تاكو كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، ئەم رێكارەش بۆ پاراستنی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیانە كە پێشتر چەند حاڵەتێكی نەخوازراو دووچاری تیمەكانی كارەبا بووە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close