كوردستانهەواڵ

لە سلێمانی کچێکی نیپاڵی لەسەر پردێک خۆی هەڵدایە خوارەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کچێکی نیپاڵی تەمەن ٢١ ساڵ لەسەر پردێکی نزیک لەگەڕەكی چوارچرا خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و لەئێستادا تەندروستی ناجێگیرە.

سامان نادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی راگه‌یاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، کچێکی نیپاڵی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکەمان، کە لەسەر پردێکی نزیک لەگەڕەكی چوارچرا خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و کەوتوە بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی تەندروستی ئەو کچە ناجێگیرە و لەئێستادا لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.

هەر ئەمڕۆ، تەرمی باوک و کچێک لە هاوینەهەواری مێرگەپان دۆزرابووەوە، کە بەهۆی لێچوونی زۆپای غازەوە گیانیان لەدەستدابوو. 

بابەتی دیكە

Close