عێراقهەواڵ

بەغدا..سێ تەقینەوە روویدا

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ سێ بۆمبی چێندراو دوکانەکانی مەی فرۆشیان لە بەغدا كردووەتە ئامانج.

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە سێ بۆمبی چێندراو لە ناو شاری بەغدا تەقیونەتەوە كە دوکانەکانی مەی فرۆشیان لەو شارە كردووەتە ئامانج و یەكێك لە بۆمبەكان لە گەڕەكی كەڕادە بووە.
دوو بۆمبەكەی دیكەش لە ناوەڕاستی شارەكەبوون سەرجەم بۆمبە چێندراوەكان دوکانەکانی مەی فرۆشیان كردووەتە ئامانج و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە تەنها زیانەكان ماددی بوون. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close