
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک ڕوونکردنەوە دەدات
باسک نێت
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
نه‌خۆشیی تەبەق (FMD)، نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه و له‌ناو ئاژه‌ڵاندا ماوه‌ی 90 ساڵه له عێراقدا هه‌یه و چه‌ند ساڵ جارێك له‌ناو ئاژه‌ڵاندا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
ئه‌م نه‌خۆشییه زیاتر په‌یوه‌ندیی به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه هه‌یه و ده‌رنه‌كه‌وتووه بۆ مرۆڤ گوازرابێته‌وه و له‌نێوان مرۆڤێك بۆ مرۆڤێكی دیكه‌یش هه‌رگیز نه‌گوازراوه‌ته‌وه.
نه‌خۆشیه‌كه زیاتر پێویستی به ڕێككاری ڤێته‌رنه‌رییه‌وه هه‌یه و هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێویست ده‌كات چاودێریی بكرێت.
پێشتر، عه‌باس جه‌بر مالیكی، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق ڕایگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی تەبەق (FMD)، زیانێكی گه‌وره به سامانی ئاژه‌ڵ له عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.




