ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوت بەرز بووەوە

بەرزکردنەوە ئاستی هاوردەی نەوتی خاوی ئەمەریکا لە لایەن چینەوە بۆ هەردوو مانگی ئاب و ئەیلوول، نرخی نەوت لە میانی مامەڵەکانی ئەمڕۆدا بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت  بۆ 45 دۆلار و 12 سەنت بەرزبووەوە، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش  بۆ 42 دۆلار و 36 سەنت بەرزبووەوە.

کۆمپانیاکانی سەر بە حکومەتی نەوتی چین دەستیان بە بەکرێگرتنی کەشتی بارهەڵگر کردووە، بۆ ئەوەی بە لایەنی کەمەوە 20 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بۆ ئەم مانگە و مانگی داهاتوو لە ئەمەریکاوە هاوردە بکەن.

سەرەڕای بەرزکردنەوەی هاوردەی پێشبینی نەکراو لە لایەن چینەوە پاڵپشتی لە بازاڕی وزە کردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت جارێکی دیکە زیان بە خواست و بەکارهێنان بکەوێت، کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شەپۆلێکی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەندین وڵات و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close