نوسەران

“دڵی بەرامبەرەکەت خۆشکە! هەر چۆنێک بێت “

“دڵی بەرامبەرەکەت خۆشکە! هەر چۆنێک بێت “

دیاری حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی

امرۆ چوبومە شارێک بە جلی کوردی و تەرتیباتەوە برادەرێک کە بەهۆی یەکێک لە ئیشەکانمەوە ناسی بوم و تۆزێک ملاقاتمان بۆ دروست بوبوو بڵام نەبوینەتە هاورێ چون تۆزێک گیرم لە هاورێ دورست کردندا و زۆری اوێ تا یەکێک زیاد بکەم بۆ سەر هاورێیەکانم .

بەهەر حاڵ بێنەوە سەر دڵ خۆش کردنەکە گەشتمە بازارێک بەڕێکەوت لامیا و سیارەکەمم پارک کرد ویستم برۆمە ناو بازار سەیرم کرد او برادەرەی کە چەند ساڵێک لەمەو پێش ناسیم و لەو کاتەوە یەکدی مان نەدیبوو منی بینیوە لەکاتی سیارە پارک کردنەکەدا چون نزیکی بوم ، یەکسەر سەری داخستووو خۆی مشغوول کرد لەسەر ماتۆرە سێ تایەکەی وا دیار بوو ماتۆری کڕی بوو و ئیشی پێ دەکرد منیش هیچ لام سەیر نەبوو چون هەستەکەیم لە دورەوە بە نزیکی پێ گەشت و خۆم ڕۆشتمە بەرامبەری و زۆر بە تامەزرۆییەوە بانگم کرد ک. فڵان سلام علیکم باشی کاکە هەستم کرد پێ ناخۆشە و پێ خۆشە کە بینومە بەو شێوەیە و بەجۆرێک تاسابوو هەر دانەبەزی لەسەر ماتۆرەکە و ساردیەکی پێوە دیار بوو دوای هەۆاڵ پرسین و تۆزێ سوعبەت و ام شتانە ، چاوەرێیم دەکرد او بڵێ خەریکی چیت ئێ چون من پێم نەدەوەت! زیاتر هەسیتی ناخۆشیم لا دروست نەدەکرد دیار بو خۆی پێی ناخۆش بوووو رونیشە خەریکی چیە! اگین لای من زۆر اسایە و سواری ماتۆری هاوشێوەش بوم بگرە یەک لە دوو هاوڕێەکانیشم پێیانە هیج مایەی گلەی و گازندە نیە و یەکێکە لە سەرچاوەکانی پەیداکردنی بژێوی امرۆی خەڵک .

خۆشبەختانە ئەو دواجار لێوەکانی تروکاو وتی خەریکی چیت ک. دیاری .

×× دەزانی من وتم چی وتم خەریکی سیارە کرین و سیارە فرۆشتنم پارەی باشی تیایە بێ ماندووبون ، نە لە ڕێکخراوی فلان و کۆمپانیای فڵان ئش اکەم و وا وایە! ای تۆ خەریکی ام ماتۆرەی جا هچی تیایە؟؟.

✔✔نا نا برادەر هەرگیز او وشە و ڕستانە بەدەمدا نەهاتوە و نایەت وتم لە سیروان خەریکی بەقاڵیم تەماتە و خەیارە و پیاز و شت بە عەرەبانە افرۆشم و اگەرێم بە کۆڵانەکاندا ئیتر لە بێ ئیشیەکە باشترە ..

ئۆی کور او رەنگەی پێشوی رۆشت و رەنگێیکیی پەیمەیی و سپی بە بزیەکی جوانەوە باوەر بەخۆبونەوە لێو و زمان و دەم بەنجەکراوەکەی بەنج بەری داو بەپێکەنیەوە وتی واڵڵە من امەم پێیە و سوپاس بۆ خۆا زۆر کارم باشە و هەموو ئیشکێی پێ اکەم .

بێ ئەوەی ئیشی بەقاڵیش کەم جێی شانازیشە بمکردایە و وا بشروات ایکەین درەنگ تا زوووو دڵی خۆی و دڵ بە ماتۆرەکەییشی سەد قات خۆش کرد .

ئێوە بونایە چەتان دەوت ……

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close