
“تۆم باراك وتویه‌تی: پرۆژه‌كانی وزه له‌نێوان عێراق و سوریا هورمز ده‌كات بهرێڕهوێكی لاوه‌كی”
باسک نێت
رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست)ی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا:
وه‌كو هه‌وڵێك بۆ پێشكه‌شكردنی سوریا وه‌كو جێگره‌وه‌ی گه‌رووی هورمز، حكومه‌تی دیمه‌شق هه‌وڵه‌كانی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ به‌هێزكردنی هاوكاری ئابوری له‌گه‌ڵ عێراقدا.
حكومه‌تی نوێی دیمه‌شق، ده‌یه‌وێت سوریا بكات به رێڕه‌وێكی وشكانی نه‌وت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ جیهان، هاوكاری له‌گه‌ڵ عێراق له‌م بواره‌دا هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه.
تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق و سوریا، له‌كاتی راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی بۆری به‌سره- بانیاس، به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵاتی ئاگاداركردووه له‌وه‌ی: پرۆژه‌كانی وزه له‌نێوان عێراق و سوریا گه‌رووی هورمز ده‌كات به رێڕه‌وێكی لاوه‌كی و، سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مریكاش هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی حكومه‌تی سوریا له‌م بواره‌دا.




