
بانکی ناوەندی دوو هەزار دۆلار دەداتە حاجیانی هەرێم
باسک نێت
بانکی ناوەندیی عێراق، بڕی دو ههزار دۆلار دهداته ئەو کەسانەی ئەمساڵ بۆ حەج دەچنە سعودیە، وتەبێژی حەج و عومرە رایگهیاند، یەکشەممە ناوی هەمو ئەو کەسانەی ناویان گەڕاوەتەوە بۆ حەج دەدەنە بانکی دیاریکراو بۆ پێدانی دۆلارەکە لە هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی نووسراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق، دو ههزار دۆلار دەدرێتە ئەو کەسانەی ئەمساڵ بۆ حەج دەچنە سعودیە. کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرە رایگهیاند، یەکشەممە ناوی هەمو ئەو کەسانەی ناویان گەڕاوەتەوە بۆ حەج دەدەنە بانکی دیاریکراو بۆ پێدانی دۆلارەکە لە هەرێمی کوردستان.
نوسراوەکە واژۆی عەلی عهلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە وەکالەتی لەسەرە و دوێنێ ئاڕاستەی هەریەکە لە بانکەکانی رافیدەین، رەشید، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI)، بانکی ناسك ئیسلامی، بانکی جیهان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە پلەکانی (A-B) کراوە و داوا کراوە، هەر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بدرێت بەو کەسانەی ئەم ساڵ بۆ حەج دەچنە سعودیە.
کاروان ستونی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، “لە یەکشەممەوە بەدواداچونی ورد دەکەین بۆ ئەوەی هەمو حاجیانی هەرێمی کوردستانیش لەو پارەیە سودمەندبن نوێنەرمان دەنێرینە بانکی دیاریکراو”.
ئاماژهی بهوهشكرد، “هاوشێوەی پار، ئەم ساڵیش هەمو کارێک دەکەین پێدانی ئەو دۆلارە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە و یەکشەممە لیستی هەمو ئەوانەی ناویان گەڕاوەتەوە بۆ حەج دەدەینە بانکی دیاریکراو لە هەرێمی کوردستان”.
هاوکات بانكی ناوهندی عێراق بۆ ههر گهشتیارێكیش بڕی سێ ههزار دۆلار تهرخاندهكات به نرخی فهرمی واتا بۆ ههر 100 دۆلارێك 132 ههزار دینار.
بانکی ناوەندی داوا دەکات، ئەوانەی دەیانەوێت ئەو بڕە دۆلارە بە نرخی فەرمی وەربگرن، لە 13ـی نیسانەوە لەو بانکانەی ناویان هێندراوە مامەڵەکانیان دەستپێبکەن.
بهگوێرهی ئامارهكان، پێنج ههزار و 120 کەس ئەم ساڵ ناویان گەڕاوەتەوە بچنە حەج. بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دەڵێت، ڤیزا هەموو ئەوانە گەڕاوەتەوە کە دەچنە حەج، ئەگەر دۆخی ناوچەکە لەباربێ 7ـی ئایار یەکەم گەشتیان بە فرۆكە بۆ سعودیە دەستپێدەکات




