
فەرمانگەی یاساییی بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری دا بە ڕاگرتن و قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە باڵانس، سپاردە و هەژمارەکانی 33 کەسایەتی و کۆمپانیای ناوخۆیی.
ئەمڕۆ هەینی، 28ـی 8ـی 2026، فەرمانگەی یاساییی بانکی ناوەندیی عێراق لە نووسراوێکی ڕەسمیدا ڕای گەیاند، بەپشت بەستن بەو دەسەڵاتانەی پێیان دراوە و بەپێی ماددەی (40) لە یاسای بانکی ناوەندیی عێراق ژمارە (56)ی ساڵی 2004، بڕیار درا بە ڕێگەنەدان بە سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ 33 کەسایەتی و کۆمپانیا.
لیستی قەدەغەکردن و سڕکردنەکە 14 کەسایەتی و 19 کۆمپانیای بازرگانی و ناوخۆیی لەخۆ دەگرێت.
بانکی ناوەندی جەختی کردەوە کە بڕیاری سڕکردن و قەدەغەکردنی مامەڵەکردن تاوەکو کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت، هاوڕێژەش هۆشداریی دا کە هەر لایەنێکی دارایی سەرپێچی لەم ڕێنماییانە بکات، بەرپرسیاریەتیی تەواوی یاسایی دەکەوێتە ئەستۆ.
باسک نێت




