جیهانهەواڵ

سووریا یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی دوای ڕووخانی ئەسەد ئەنجام دەدات

سووریا یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی دوای ڕووخانی ئەسەد ئەنجام دەدات

باسک نێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی ئۆکتۆبەری 2025، سووریا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی یەکەم پەرلەمانی خۆی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو، ئەنجام دەدات. پرۆسەکە لە ڕێگەی دەستەی هەڵبژاردنەوە بەڕێوەدەچێت نەک بە شێوەی دەنگدانی گشتیی.

بنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی کراونەتەوە و کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ دادەخرێن، بە ئەگەری درێژکردنەوەی ماوەکە تا کاتژمێر 4:00ـی ئێوارە. دوای کۆتاییهاتنی دەنگدان، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستپێدەکات و بڕیارە ئەنجامە کۆتاییەکان ڕۆژانی دووشەممە یان سێشەممەی داهاتوو ڕابگەیەندرێن.

بۆ ئەم هەڵبژاردنە، سیستەمێکی تایبەت پەیڕەو کراوە تێیدا تەنیا ئەندامانی باوەڕپێکراوی ‘دەستەکانی هەڵبژاردن’ لە ناوچە جیاوازەکاندا مافی دەنگدانیان هەیە. بەرپرسان هۆکاریی ئەمە بۆ نەبوونی ئامارێکی دروستی دانیشتووان و ئاوارەبوونی ملیۆنان هاووڵاتی بەهۆی شەڕەوە دەگەڕێننەوە.

پەرلەمانی نوێ لە 210 ئەندام پێکدێت و ماوەی کارکردنی دوو ساڵ و نیو دەبێت. بۆ ئەم هەڵبژاردنە، هەزار و 578 پاڵێوراو کێبڕکێ دەکەن، کە ڕێژەی سەدا 14یان ژنن.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close