
ئەمریكا رێگەی نەداوە سودانی بەشداری كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بكات
باسک نێت
سەیف رەعد، توێژەری سیاسی و ئەمنی عێراق ئاشكرایدەكات: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەشداریکردنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی لە کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رەتکردۆتەوە.
سەیف رەعد، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “العهد” وتی: لە واشنتۆن ناکۆکی ناوخۆیی هەیە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی رێگەپێدانی جەنگ دژی عێراق، حکومەتی سودانیش نەیتوانیوە رێگایەکی روون لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بکاتەوە ئەمریکا و، واشنتۆن بەشداریکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراقی لە کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رەتکردۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، زانیاریی هەیە لەبارەی هێرشێکی چاوەڕوانكراو که رەنگه سەرکرده دیارەكانی عێراق بکاته ئامانج.
بەوتەی ناوبراو، عێراق بەدەست دابڕانی دەرەكییەوە دەناڵێنێت لە مامەڵەكردن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.
پێشیوایە، سودانی له سیاسەتی دەرەوەدا شکستی هێناوەو هەڵەی گەورەی كردووە.




