میکانیزمی دابەشکردنی نەوتی سپی هاوڵاتیان ، گۆڕانکاری تیادەکرێت وەک پێشوو نابێت
باسک نێت
کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق میکانیزمی دابەشکردنی نەوتی سپی ڕوون دەکاتەوە و پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی ئەم وەرزە لەسەرچەم پارێزگاکان جگە لە هەرێمی کوردستان، بەپێی میکانیزمێکی نوێ بەڕێوەدەچێت.
کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە پارێزگای نەینەوا بڵاویکردەوە و دەڵێت، وەک جاران کۆبۆنی کاغەزی و ئەلیکترۆنی نابێت بەڵکو تۆمارکردن تەنیا لەڕێگەی ئەو لینکە دەبێت کە لە ئەپلیکەیشنی (نەوتی تۆ) هەیە.
– هاووڵاتیان لەڕێگەی لینکی ناو ئەپڵیکەیشنەکەوە ناویان تۆمار دەکەن بە مەرجێک ژمارەی تەلەفۆنی بەکارهاتوو لەگەڵ خزمەتگوزاری واتساپ چالاک بکرێت.
– داتای تۆمارکردن لە بریکاری خۆراکەکان دەردەکەوێت، کە وێنەی هاووڵاتییەکە دەسەلمێنێت و زانیارییەکانی دەگونجێنێت.
– پاش پشتڕاستکردنەوە، بریکارەکە کرتە لەسەر (ڕازی) دەکات لە ڕێگەی هەژماری بەکارهێنەری خۆیەوە.
– پاش تەواوبوونی پرۆسەکە، نامەیەک بۆ هاووڵاتییەکە دەنێردرێت کە (بارکۆد) لەخۆ دەگرێت. کە لە جیاتی کۆبۆن وەردەگیرێت و لە بەنزینخانەکان یان لە ڕێگەی بریکارەکانی گەڕانەوە بەکاردەهێنرێت بۆ بەدەستهێنانی تەرخانکردنی بەشە نەوت..
باسک نێت




