
پەیامی نوێی عەلی خامنەیی دوای ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل
باسک نێت
عەلی خامنەیی ریبەری باڵای شۆرشی ئیسلامیی ئیران پەیامێکی نوێی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ئێران ئیسرائیل ئەمە سێهەمین پەیامی ڤیدیۆییەتی.
عەلی خامنەیی لە پەیامەکەی ئەمرۆیدا دەڵێت پیرۆزبایی سەرکەوتن لە گەلی ئێران دەکەم و بەهۆی هێرشەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل بە نزیکایەتی وێران بوو و کەوتە ژێر پێ.
ئەمریکا ڕاستەوخۆ هاتە ناو شەڕەکەوە چونکە هەستی دەکرد ئەگەر نەچێتە ناو جەنگەکەوە ئیسرائیل بە تەواوی لەناو دەچێت، بەڵام لەم شەڕەدا هیچ قازانجێکی نەکرد.
کۆماری ئیسلامی سەرکەوت و لە بەرامبەردا زلەیەکی توندی لە ئەمەریکا دا.
سوپاس بۆ خوا، میللەتێکی نزیکەی 90 ملیۆن کەسی یەکگرتوو وەستابوون، بە یەک دەنگ، شان بە شان، شان بە شانی یەکتر، بێ ئەوەی هیچ جیاوازییەک لە داواکارییەکان هەبێت، لەو نیازانەی کە دەریدەبڕن، وەستان، دروشمیان دەوتەوە، قسەیان دەکرد، پشتگیرییان لە هەڵسوکەوتی هێزە چەکدارەکان کرد، لەمەودواش هەر بەو شێوەیە دەبێت.




