
کۆشکی سپی:
یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران لە ژێر داروپەردودایە
باسک نێت
کۆشکی سپی جەختدەكات، بەر لە هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی، ئێران یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی نەگواستووەتەوە، دەڵێت: لە ژێر داروپەردودایە.
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، بە كەناڵی “فۆکس نیوز”ی راگەیاند: دڵنیاتان دەکەمەوە، ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی بەدەست نەگەیشتووە کە یۆرانیۆمی پیتێنراو، پێش هێرشەکان گواسترابێتەوە، هەر زانیارییەكیش بە پێچەوانەوەی ئەوە، هەڵەیە.
وتيشى: سەبارەت بەوەی ئێستا چی لەو شوێنانەش هەیە، ئەوە لەژێر زەوی داپۆشراوە، لە ئەنجامی سەرکەوتنی ئەو گورزە گەورەیەی شەوی شەممەی رابردوو ئاڕاستەی كرا.
وتەكانی وتەبێژی كۆشكی سپی لەكاتێدایە، شارەزایان دەڵێن، رەنگە ئێران پێش هێرشەکە كەوتبێت، بە بەتاڵکردنی کۆگاکانی ئەو پێگە ئەتۆمییانە كە بڕی نزیکەی (٤٠٠) کیلۆگرام یۆرانیۆمی تیادابووە، كە بە ئاستی لە (60%) پیتێنراوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، سەرچاوە ئێرانییەکان پێشتر ئاشکرایان کردووە، یۆرانیۆمی پیتێنراویان لە پێگەی فۆردۆوە گواستووەتەوە بۆ شوێنی تر




