
وەزیری بەرگریی ئێران:
دوژمن هەر سەركێشییەك بكات موشەكە نوێكانمان بەكاردەهێنین
باسک نێت
عەزیز نەسیر زادە، وەزیری بەرگریی ئێران، ئەمڕۆ رایگەیاند: ئێران موشەکە نوێکانی بەكاردەهێنێت، لە وەڵامدانەوەی هەر سەركێشییەكی چاوەڕوانكراوی دوژمن.
وەزیری بەرگری ئێران، لە لێدوانێكدا وتیشی: ئەو موشەکانەی لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیلدا بەکارهێنران، ساڵانێک لەمەوبەر دروستکرابوون، ئەمڕۆ موشەکمان هەیە بە توانایەکی زۆر باشتر لە موشەکەکانی پێشوو ئامادە كراون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




