
ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیلی درێژ کرایەوە
باسک نێت
کۆشکی سپی ئەمریکا:
ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل تا 18ـی شوبات کاری پێ دەکرێت.
حکوومەتەکانی لوبنان و ئیسرائیل و ئەمریکا دەست بە دانوستانەکان دەکەن، سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەو لوبنانیانەی کە لە دوای 7ـی تشرینی یەکەمی 2023 دەستبەسەر کرابوون.
لە 27ـی تشرینی دووەمی 2024ـەوە ئاگربەستی نێوان حزبوڵلا و ئیسرائیل بۆ ماوەی 60 ڕۆژ چووە بواری جێبەجێ کردنەوە، بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، دەبێت حزبوڵلا چەک دانێت و سوپای لوبنان تەواوی وڵات کۆنترۆڵ بکات. ئیسرائیلیش هەنگاو بە هەنگاو هێزەکانی لە باشووری لوبنان بکشێنێتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




