كوردستانهەواڵ

بازنەی بایکۆت فراوانتربوو قوتابخانەکان چۆڵدەبن

بەناوی خودای گەورە.

بابەت بەیاننامە : باسک نێت

وەک ئاشکرایە مامۆستایانی وانەبێژ دوای چەندین ساڵ خزمەت کردن دواجار لە ژێر فشاری مامۆستایان و خۆپیشاندان و بایکۆتدا بەبڕیارێک کراین بە گرێبەست.
کە ئەمە جێگەی طموحی ئێمە نەبوەو داوەی بەھەمیشەیی کردنمان کردوە.

قەرار وابوو ئێمە لەگەڵ مامۆستایانی میلاک موچەمان پێ بدرێت بەڵام وانەبوو بێ بەڵێن بوون لەگەڵمان. لە ئێستاشدا کە وا بۆ مانگی دوو دەچین موچەی مانگی ١٢ -١ دیار نیە لەکاتێکدا کە موچەی ئێمە لەسەرداھاتی ناوخۆیەو نەدەبوو دوابکەوێت.

بۆیە لەبەر بێ بەرنامەیی وەزارەت و ھەنگاو نەنان بۆ چارەسەر کردنی موچەکانمان بریارماندا بە بایکۆت کردنی ناوەندەکانی خوێندن تا جێ بەجێ کردنی ئەم مەرجانەی خوارەوە.

١-پێدانی موچەی مانگی ١٢-١

٢-موچەی مامۆستایانی گرێبەست بخرێتە سەر بەغدا بۆ ئەوەی چیتر ھەوڵی خواردنی موچەکانمان نەدرێت .

٣-پلەبەرز کردنەوەی مامۆستایانی میلاک و تەوتین کردنی موچەکانمان.

٤-دانانەنەوەی ئەو مامۆستایانەی کە لادراون بەھەر ھۆکارێک لە جێگەی ئەو مامۆستایانەی کە خانەنشین دەبن.

بۆیە داوا لەمامۆستایانی گریبەست و میلاک دەکەین کە نەچنەوە ناوەندەکانی خوێندن و بایکۆت تاکە چارە سەرە بۆ بەدەست ھێنانی مەفەکانمان..

بەیاننامەی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست.
کە لەم پەروەردانەی خوارەوە پێک دێن.

١-پەروەردەی سەیدسادق
٢-پەروەردەی دووکان
٣- پەروەردەی شارەزوور
٤-پەروەردەی ھەلەبجەی شەھید
٥-پەروەردەی کەلار
٦-پەروەردەی کۆیە
٧-پەروەردەی پێنجوێن.
٨- پەروەردەی بەردەڕەش.
٩-پەروەردەی کەرکوک
١٠-پەروەردەی ڕۆژئاوا
١١-پەروەردەی ڕۆژھەڵات

٢٦-١-٢٠٢٥
دەستەی مامۆستایانی گرێبەست

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close