ڕاگه‌یاندراوێك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
ئاگاداری گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، كه گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر (هاتن ، چوون) به‌رده‌وامیان هه‌یه. ده‌نگۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریان به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه كردووه به مانشێتی هه‌واڵ، كه سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵانه ناڕاستن و بێ بنه‌مان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە