
لە سنووری پارێزگایەکی هەرێم ژن و پیاوێک لەناو ماڵی خۆیاندا کوژران
لە ناحیەی فایدەی سنووری سێمێل، ژن و پیاوێک لە نیوە شەودا لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی:باسک نێت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەسێک چووەتە سەر ماڵێک لە شوقەیەکدا و تەقەی لە ژن و پیاوێک کردووە هەردووکیان کە هاوسەری یەکترن کوژراون و منداڵە تەمەن پێنج مانگەیان رزگاری بووە.
ژن و پیاوەکە تەمەنیان 30 و 35 ساڵان بووە.
ئەو پیاوەی کە کوژراوە خۆی و هاوسەرەکەی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بوون،
تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کاروە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




