
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لقی خواردنگه‌ی KFC له ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن چەند کەسێکی نه‌ناسراوه‌وه هێرشیكرایه‌سه‌ر و به‌وه‌ش له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر دوو لقی خواردنگه‌كه له به‌غدا.
باسک نێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشەممە، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو چوونه‌ته‌سه‌ر لقی خواردنگه‌ی KFC له شه‌قامی 62ـی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا و په‌نجه‌ره و به‌شێك له كه‌ره‌سته و شمه‌كه‌كانی خواردنگه‌كه‌یان تێكشكاندووه و دواتر هه‌ڵاتوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، به‌ره‌به‌یانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه هێرشكرایهسهر لقێكی تری ئەو خواردنگهیە له به‌غدا و به‌پێی فه‌رمانده‌یی ئۆپهراسسیۆنهكانی به‌غدا، دوو كه‌سی نه‌ناسراو به ماتۆڕسكیل چوونه‌ته به‌رده‌م لقی KFC له شه‌قامی فه‌ڵه‌ستینی ناوچه‌ی ڕەسافه و بۆمبێكیان بۆ هه‌ڵداوه و به‌و هۆیه‌وه زیان به به‌شێكی بینای خواردنگه‌كه گه‌یشتووه.
هەر دوێنێ و دوای لێكۆڵینه‌وه و سه‌یركردنه‌وه‌ی تۆماری كامێراكانی چاودێری، دوو تۆمه‌تباره‌كه ناسرانه‌وه و ده‌ستگیركران و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌كه‌یان و دوو چەکدا لە جۆری ده‌مانچه.
KFC، زنجیره خواردنگه‌ی ئه‌مه‌ریكی – جیهانییه و شه‌ش لقی له به‌غدا هه‌یه، به‌هۆی شەڕی غه‌ززه و تۆمه‌تباركردنیان به پشتیوانیكردنی ئیسرائیل، لقه‌كانی ئەو خواردنگەیە و ژمارەیەکی تر، له چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه و فشار بوونه‌ته‌وه و به‌شێك له لقه‌كانیان ناچار به داخستن كراون.




