جیهانهەواڵ

بەپەلە… حە؛ما؛س وەڵامی پلانەکەی ترەمپی دایەوە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

 ڕاگەیەندراوێکی گرنگ

سەبارەت بە وەڵامی بزووتنەوەی حەماس بۆ پێشنیازەکەی سەرۆکی ئەمریکا، ترەمپ

لە پێناو ڕاگرتنی دەستدرێژی و شەڕی قڕکردن کە گەلە خۆڕاگرەکەمان لە کەرتی غەززە ڕووبەڕووی بووەتەوە، و لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە، هەروەها لە پێناو پاراستنی بنەما و ماف و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان، بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی “حەماس” ڕاوێژی چڕوپڕی لەناو دامەزراوە سەرکردایەتییەکانیدا ئەنجام دا، هاوکات ڕاوێژێکی فراوانیشی لەگەڵ هێز و لایەنە فەڵەستینییەکان و وڵاتانی نێوەندگیری دۆست ئەنجام دا، بۆ گەیشتن بە هەڵوێستێکی بەرپرسیارانە بەرامبەر بە پلانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ.

دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد، بزووتنەوەکە بڕیاری خۆی دا و وەڵامەکەی بەم شێوەیەی خوارەوە ڕادەستی لایەنە نێوەندگیرییەکان کرد:باسک نێت

(بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس، هەوڵە عەرەبی و ئیسلامی و نێودەوڵەتییەکان و هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، بۆ ڕاگرتنی شەڕ لەسەر کەرتی غەززە، ئاڵوگۆڕی دیلەکان، گەیاندنی هاوکاریی دەستبەجێ، ڕەتکردنەوەی داگیرکردنی کەرتەکە و دژایەتیکردنی کۆچپێکردنی گەلە فەڵەستینییەکەمان، بەرز دەنرخێنێت.

لەم چوارچێوەیەدا و بۆ بەدیهێنانی ئامانجی ڕاگرتنی شەڕ و کشانەوەی تەواوەتی لە کەرتەکە، بزووتنەوەکە ڕەزامەندیی خۆی ڕادەگەیەنێت لەسەر ئازادکردنی سەرجەم دیلەکانی لای ئیسرائیل، چ ئەوانەی لە ژیاندا ماون و چ تەرمەکان، بەپێی ئەو شێوازە ئاڵوگۆڕەی کە لە پێشنیازەکەی سەرۆک ترەمپدا هاتووە، لەگەڵ دابینکردنی بارودۆخێکی مەیدانیی گونجاو بۆ پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنەکە. هەر لەم ڕوانگەیەوە، بزووتنەوەکە ئامادەیی خۆی نیشان دەدات کە لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە دەستبەجێ بچێتە ناو گفتوگۆوە بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی ئەم بابەتە.

هەروەها، بزووتنەوەکە دووبارە ڕەزامەندیی خۆی لەسەر ئەوە نیشان دەداتەوە کە ئیدارەی کەرتی غەززە ڕادەستی دەستەیەکی فەڵەستینیی سەربەخۆ (تەکنۆکرات) بکرێت، لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی نیشتمانیی فەڵەستینی و بە پشتیوانیی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی.

ئەو پرسانەی دیکەش کە لە پێشنیازەکەی سەرۆک ترەمپدا هاتوون و پەیوەستن بە داهاتووی کەرتی غەززە و مافە ڕەسەنەکانی گەلی فەڵەستین، ئەوا ئەمە پەیوەستە بە هەڵوێستێکی نیشتمانیی گشتگیرەوە و بەپێی یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان دەبێت، و لە چوارچێوەی دیالۆگێکی نیشتمانیی فەڵەستینیی گشتگیردا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت کە حەماس بەشێک دەبێت لێی و بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە بەشداریی تێدا دەکات.)

 بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی – حەماس

هەینی: ١١ی ڕەبیعی دووەمی ١٤٤٧ی کۆچی
بەرامبەر: ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ی زایینی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close