جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئێران هێرشێکی هەواڵگری دژ بە ئیسرائیل ئەنجام دا

ڕادیۆی فەرمی ئێران:

باسک نێت
لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریدا کە یەکێک بوو لە بەرفراوانترین هێرشە هەواڵگرییەكان کە تا ئێستا دژ بە ئیسرائیل ئەنجام دراوە. چەندین بەڵگەنامە لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئیسرائیل گواستراونەتەوە بۆ ئێران

ماوەیەک لەمەوبەر بەڵگەنامەکان گواستراونەتەوە بۆ هەواڵگری ئێران، بەڵام قەبارەی تەواوەتی بەڵگەنامەکان و گواستنەوەی سەلامەتیان بۆ ئێران، پێویستی بە ئەو ماوەیە هەبوە بۆ دڵنیابون لە گەیشتنیان بە سەلامەتی بۆ شوێنە پارێزراوەکان.

 بەڵگەنامەکان مادەی بینراو و فۆتۆگرافی لەخۆدەگرن، لەنێویاندا وێنە و کلیپی ڤیدیۆیی، کە بەهۆی چڕی و زۆرییەوە پێویستی بە ماوەیەکی زۆر هەبوە بۆ پێداچونەوە و شیکردنەوەی

پێش دو هەفتە دەسەڵاتدارانی زایۆنی، دەستگیرکردنی دو گەنجی وڵاتەكەی بە ناوەکانی ڕۆی میزراهی و ئەلمۆگ عەتیاس راگەیاند، بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەرکی ئەمنی مەترسیدار بۆ ئێران.

ئەو دو کەسە لە 20ـی ئایار دەستبەسەر کراون و گومانیان لێدەکرێت زانیاری هەواڵگرییان بۆ تاران کۆکردبێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close