ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

تەنها لە مانگی ٣ـی ئەمساڵ لە عێڕاق زیاتر لە ٢٢ هەزار هاوسەرگیری ئەنجامدراوە

مانگی ٣ـی ئەمساڵ لە عێڕاق ٢٢ هەزار و ٩٦٧ هاوسەرگیری ئەنجامدراوە و هەروەها ٤ هەزار و ٩٧٤ کەیسی جیابوونەوەش تۆمارکراوە.

باسک نێت

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی لە مانگی ئازاردا بلاوکردەوە، کە داتاکان سەرجەم پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە بێجگە لە هەرێمی کوردستان.

ئەوەشیان ئاشکراکرد، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا، ٢٢ هەزار و ٩٦٧ هاوسەرگیریی لە عێراقدا ئەنجامدراوە، لە بەرامبەریشدا، ٤ هەزار و ٩٧٤ کەیسی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، زۆرترین ژمارەی هاوسەرگیریی لە پارێزگای نەینەوا تۆمارکراوە بە ٢ هەزار و ٣٧٥ هاوسەرگیری هەروەها زۆرترین ژمارەی جیابوونەوەش لە ناوچەی کەرخی سەر بە پارێزگای بەغداد تۆمارکراوە کە بریتییە لە ١ هەزار و ٣٥ کەیسی جیابوونەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close