جیهانڕاپۆرتعێراقهەواڵ

پەیوەندی بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە سودانی هەموو شتێکی یەکلایی کردەوە

پەیوەندی بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە سودانی هەموو شتێکی یەکلایی کردەوە

باسک نێت
کەمێک پێش ئێستا، مایک واڵتس، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانى ئەمریکا پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەنجامداو دواین هەڵوێستی ئەمریکای بە سودانی گەیاند.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا بە سودانی ڕاگەیاندووە «کۆتاییهێنان بە هاوردەى غاز لە ئێرانەوە لەلایەن عێراقەوە پەیوەستە بە سیاسەتی زۆرترین فشار لەسەر تاران و پێویستە عێراق پێوەی پابەند بێت».

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە زیاتر پشت بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان ببەستێت و کار بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو کۆمپانیایانەی کە لە عێراق و هەرێم کاردەکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close