ئەرشیفى بزووتنەوەنوسەران
کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو …شێخ عیرفان علی عبدالعزیز و بەشداری لە کۆڕبەندی ئەنتالیادا بەنمونە

کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو …شێخ عیرفان علی عبدالعزیز و بەشداری لە کۆڕبەندی ئەنتالیادا بەنمونە …..
علی حاجی زەڵمی✍️باسک نێت
لە کۆمەڵگەدا سەرکەوتن و پێشکەوتن پەیوەندی بەوەوە هەیە کە کەسانی شیاو لە شوێنی شیاوی خۆیان دابنرێن.
کەسی شیاو ئەو کەسەیە کە تواناو زانیاری و ئەزمونی پێویستی هەیە بۆ ئەو کارەی پێی دەسپێردرێت کاتێک ئەم جۆرە کەسانە بگەنە پۆست و بەرپرسیاریەتی کارەکان بە باشترین شێوە جێبەجێ دەکەن و متمانەی خەڵک زیاد دەبێت.
لە لایەکی ترەوە ئەگەر کەسێکی نەشیاو لە شوێنێکی گرنگ دابنرێت دەبێتە هۆی کەم کاری یا بێ کاری و دواخستنی کارەکان بۆیە پێویستە دادپەروەری و شایستەیی ببێتە بنەما بۆ هەڵبژاردنی کەسەکان.
لە کۆتاییدا دانانی کەسانی شیاو بۆ شوێنە گرنگ و حەساسەکان هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی تاک و کۆمەڵگەیە و دەبێت هەمیشە گرنگی پێ بدرێت.
بەشداریی شێخ (عیرفان علی عبدالعزیز) لە کۆڕبەندییەکانی ناوەندیدا لە ئەنتالیا نمونەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی کە کەسی بە ئەزمون و سیاسەتمەدار چۆن دەتوانێت لە شوێنە گرنگەکان کاریگەری گەورە دروست بکات ئەم جۆرە کۆڕبەندانە زۆرجار کۆکردنەوەی زانایان و کەسایەتییە گرنگەکانن بۆ گفتوگۆ لەسەر بابەتە دیبلۆماسی و سیاسی و ئاینی و کۆمەڵایەتی و فکرییەکان.
شێخ عیرفان بەهۆی زانست و ئەزموون و ئەتەکێتی ئاخاوتنی دەتوانێت پەیامێکی ڕوون و کاریگەر بگەیەنێت بە ئامادەبوان. ئەمەش وای کردووە کە بە بەشداریی کردنی لەم کۆڕبەندانەدا جێگای متمانە بێت.
ئەم نموونەیە ئەوە پیشان دەدات کاتێک کەسێک بۆ شوێنێکی گرنگ هەڵبژێردرێت کاریگەرییەکی باش لەسەر کۆمەڵگەش دروست دەکات و ناوی وڵات و کەلتوورەکەشی بەرز دەکاتەوە.




