جەی دی ڤانس:
ترەمپ رێککەوتنێکی گشتگیری دەوێت لەگەڵ ئێران
”
باسک نێت
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە وتارێکدا لە زانکۆی جۆرجیا:
لە دانوستان لەگەڵ ئێران بەردەوامين سەرەڕای شكستهێنانی گەری یەكەمی لە ئیسلام ئاباد.
بەردەوام دەبین لە هەوڵدان بۆ رێککەوتنێکی هەمەلایەنە لەگەڵ ئێران چونکە بۆ وڵاتەکەمان و جیهان سوودی دەبێت.
ترەمپ خوازیاری رێککەوتنێکی هەمەلایەنە کە ڕێگری بکات لە ئێران پارە بۆ بریکارەکانی دابین بكات.
ترەمپ رێکەوتنێکی بچووکی لەگەڵ ئێران ناوێت؛ ئەو رێککەوتنێکی دەوێت کە هەموو پرسەکان لەخۆبگرێت.
من لەم بارودۆخەی ئێستا رازیم.
رێککەوتنێکی هەمەلایەنە لەگەڵ ئێران بریتی دەبێت لە تێکەڵکردنی گەلەکەی لەگەڵ ئابوری جیهانیدا لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و پاڵپشتیکردنی لە تیرۆر.
ئۆفەرەکەمان بۆ تاران روونە، وەک وڵاتێکی ئاسایی مامەڵە بکە، ئێمەش لە ڕووی ئابورییەوە وەک وڵاتێکی ئاسایی مامەڵەت لەگەڵ دەکەین.
بێمتمانەیەکی زۆر لە نێوان ئەمەریکا و ئێراندا هەیە و بە شەو و رۆژێک بەسەریدا زاڵ نابێت.
سیاسەتی سەرۆک ترامپ روون و یەكلاكەرەوەیە، ئێمە هەرگیز رێگە بە ئێران نادەین خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.




