نوسەران

عێراق دەوڵەتێک دور لە هێماکانی مەدەنیەت و سیمبولی نەتەوە سەردەستەکان

عەلی حاجی زەڵمی

قه‌ت هێزێك شك نابه‌ین به‌مانای‌ كه‌لیمه‌ بیر له‌ چاره‌نووسی‌ مه‌ده‌نیانه‌و دیموكراسیانه‌ی‌ عێراقیه‌كان بكاته‌وه‌، چاره‌نووسێك كه‌ به‌ده‌ر بێت له‌ سیحری‌ چه‌ندین ساڵه‌ی‌ مه‌زهه‌ب‌و ناسیۆنالیسته‌كانی‌ عێراق، هه‌ركات عێراقییه‌كان له‌ چنگی‌ مه‌زهه‌ب رزگاریان بێت ، ده‌كه‌ونه‌ مه‌ته‌رێزی‌ قه‌ومی‌‌و قه‌وامه‌كانی‌ فاشیزمه‌وه‌. ئه‌مه‌ش سروشتێكه‌، له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ عێراقیه‌كانی تێی‌ كه‌وتوون. هه‌ر بۆیه‌ له‌ تازه‌ترین هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌م جاره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ به‌ڵێ‌ پێكهاته‌ی‌ لیسته‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ ئێراقدا پێكهاته‌یه‌كن كه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ مه‌زهه‌ب‌و شیعه‌ گه‌رایی‌ ده‌یجوڵێنێت، له‌لایه‌ كیشه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌و نه‌ته‌وه‌خوازی‌ هه‌وێنی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانیه‌تی‌. ئه‌م نه‌زمه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتی‌ عێراقیه‌ كاندا تازه‌ نیه‌و دێرینه‌،

هه‌رگیز عێراق ناتوانێت له‌ چاڵی‌ ئه‌و جه‌هه‌نه‌مه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ ناوی‌ لێنراوه‌ جه‌نگی‌ تایفه‌و قه‌ومه‌كانی‌ عێراق. ئه‌مرۆ عێراق له‌ حه‌وشه‌ی‌ فه‌وزایه‌كدایه‌ كه‌ بۆن‌و به‌رامه‌ی‌ فاشیزم‌و دۆگماتیزمی‌ مه‌زهه‌ب ده‌یجوڵێنێت. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بێكی‌ سونی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌‌و عه‌داله‌ت له‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسادا ببینێته‌وه‌ قه‌ت مل نادا بۆ ئه‌و لیسته‌، یاخۆ ئه‌گه‌ر كوردێك بوونی‌ خۆی‌‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌ له‌ لیستی‌ ئێراقیه‌دا ببینێته‌وه‌ قه‌ت مل نادات بۆ ئه‌و لیسته‌ یاخۆ ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بێك بوونی‌ خۆی‌ له‌ لیستی‌ كوردیدا ببینێته‌وه‌ قه‌ت مل نادا بۆ كورد، ئه‌مه‌ش ماناو مه‌فهومی‌ كۆنخوازی‌‌و ده‌مارگیری‌‌و نیپۆتیزمی‌ ئاینه‌ له‌ناو نه‌ته‌وه‌كانی‌ عێراقدا .

له‌به‌ر ئه‌وه‌ تا عێراقییه‌كان به‌م لۆژیكه‌وه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌ ناگه‌نه‌ ده‌رویه‌ك كه‌ ژیانی‌ دیموكراسیانه‌ راپێچیان بكات. هه‌ر بۆیه‌ پێمان وایه‌ ئاینده‌ی‌ عێراق تاریكه‌ له‌ ناو خه‌رده‌لی‌ خزمایه‌تی‌‌و نه‌ته‌وایه‌تی‌‌و مه‌ زهه‌ب گه‌راكاندا، ئاینده‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ئێراق دووره‌ له‌ هێماكانی‌ مه‌ده‌نیه‌ت‌و دیموكراسی‌‌و خۆرئاوا ژیانی‌ هاوبه‌ش. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێت بڵێین ئێراق سیمبوڵی‌ نه‌ته‌وه‌ سه‌رده‌سته‌كان‌و بۆرجوا كۆنخوازه‌كان‌و سه‌رمایه‌داره‌ ملهوره‌كانی‌ رابردووه‌.

عێراق زۆنگاوی‌ جه‌هلی‌ چڵێسه‌ سه‌ركه‌شه‌كانی‌ شه‌هوه‌ت‌و شه‌هامه‌ته‌ به‌زیوه‌كانی‌ ئه‌مرۆی‌ دنیای‌ عه‌ره‌به‌ كه‌ كوردیشی‌ گرتووه‌ته‌وه‌. ئه‌و ئازایه‌تیه‌ی‌ رۆژهه‌لاَتناسه‌كان له‌ ئه‌زمون‌و رابردووی‌ كوردا باسی‌ ده‌كه‌ن ئیتر باوی‌ نامێنێت‌و كۆتایی‌ دێت. ئیتر كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ چاوی‌ له‌م‌و ئه‌وه‌و قه‌ت ناگاته‌ ساحلێكی‌ خه‌ونه‌ رزیوه‌کان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close