نوسەران

(کوردوھەڵەبجە—شیعەوکەربەلا) ھەڵەبجە ناسنامەی بێ ناسنامە…..

(کوردوھەڵەبجە—شیعەوکەربەلا)
ھەڵەبجە ناسنامەی بێ ناسنامە…..

عەلی حاجی زەڵمی

سەرەتا حەزدەکەم ئەوەبڵێم کەدەڵێن ھەڵەبجە,ئەوە مەبەستەمان تەنھا شاری ھەڵەبجە نیە وەک سنورێکی جوگرافیای تەسک, کەبریتییەلەگەڕەکەکانی (پیر محمد.پاشا.کانی عاشقان ..کانی قوڵگە..سەرا..شێخ سمایل..مامۆستایان و ھتد….) بەڵکو ھەڵەبجە ھەر لەدێرزەمانەوە چەق و ناوەندی ئیداری و ڕۆشنبیری پانتاییەکی گـەورە و فراوانی ناوچەی ھەورامان و شـارەزوور بووە . تادەگاتەسەر شـاتەکەی مەولەوی.
ئەم دەڤەرە بۆخۆی مێژوویەکی گەشی لەنێو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کوردو بزوتنەوەی مەعریفی نێوان کلتور و کۆمەڵگای کوردیداھەیە. بۆنمونە لەڕوی سیاسییەوە ھەڵگیرسانی ھەردوو شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان لەم ناوچەیەدابوو و تەنانەت یەکەم شەھیدی شۆڕشی نوێش خەڵکی ئەم شارەیە. وەلەڕوی مەعریفیشەوە ئەوەھەرئەم دەڤەرەیە کەسانی گەورەی وەک (مەولاناخالید و ..نالی و..مەولەوی و..شێخانی ھەورامان و.. عادیلەخانم و..ئەحمەدموختار و ..گۆران) بەرھەم دەێنن . کەتائەمڕۆ جێ پەنجە و جێ ھزری ئەومرۆڤانە لەبوارەکانی ئەدەبیات و خواناسی و تەسەرف و جوان کاری و داھێناندا دیارو بەرچاوە. وەئەم دەڤەرە لەمێژوودا توشی چەندەھا کارەسات و ماڵ وێرانی بووە و خەڵکەکە بەھۆی ھەڵوێستی شۆڕشگێڕنەو کوردپەروەرانەیانەوە ئاوارەو سەرگەردان بوون .کەدواکارەسات تراژیدیای کیمیاباران کردنی(١٦/٣/١٩٨٨) بوو. جاھەق وایە ئەمڕۆ حکومەتی عێراقی و دەەسەڵاتی سیاسی کوردی ئاوڕی جدی لەم شارەبدەنەوەو دەستیان لەئاوەدان کردنەوەو ڕزاندنەوەی ئەم شارەدا پڕبەرەکەت بێت. چونکەزیادەڕوی نیەگەربڵێین .. ئەوەھەڵەبجەبوو کوردی بەھەموو دنیاناساند و کارەساتی کیمیاباران بوو. بووەھۆی وەرچەرخانێکی مێژووی لەبزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد دا ,بۆیە ڕاستکردنەوەی کەلاوەکان و …لاکردنەوە لەقوربانیان و..قەرەبوو کردنەوەی خەڵکەکەی و ..زیندو کردنەوەی مەعالیمی کۆمەڵایەتی و کلتوری ئەم شارە ,ئەرکی نەتەوەی و نیشتیمانی سەرۆکی ھەرێم و حکومەتی ھەرێم ودەسەڵاتی سیاسی دەوڵەتی عێراقەو واجب وکارێکی پێویست و حاشاھەڵنەگرە .نەک خێرو سەدەقەپێکردن .بەڵام ئەوەی جێی سەرنج و پرسیارو تێڕمانە ئەوەیە,کەئاخۆ لەپاش ڕاپەڕینەوە تائەمڕۆ کێ بەرپرسیارە لەکەموکورتی ئەم شارەو , یان و بۆئەوەی بەری ڕۆژ بەبێ ژنگ نەگیرێ و دوژمنانی دیموکراسی بەناوی دیموکراسییەوە خۆڵ نەکەنە چاوی خەڵکی , ئەوا ئەم داتاو ژمارانە لەمێژووی دەسەڵاتدارێتی و حکومرانی لایەنەوکان لەم دەڤەرەدا دەخەینەڕوو .بۆئەوەی خەڵکی ھەڵەبجەو سەرجەم کەسوکاری قوربانبانی ھەموو دەڤەرەکە ڕاستییەکانیان بۆدەرکەوێت و بەئینسافەوە حکوم بدەن. جائەو کاتە خۆیان سەرپشکبن لەگوڵباران کردن و بەردباران کردنی ئەولایانەدا کەبەجۆرێ لەجۆرەکان بۆماوەیەکی زۆر دەسەڵاتدار و دەست ڕۆیشتوو بوون و کەچی ڕۆژێک لەڕۆژان چرای ماڵێکیان پڕ نەکردەوە لەنەوت و بگرەگەر ڕۆژێ کەسێک ویستبێتی سەردانی ئەوشارەبکات و ھەوڵ بدات دەستی ئاوەدانی بۆدرێژبکات,
دوای شکستی سەدام لە کوەیت لە ١٩٩١ دا، سەرکوتکردنی ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی باشور لە دژی ڕژێم بە تەواوی ڕقی گەورەی سەدامی بەرامبەر شیعە ئاشکراکرد. ئەو تانکانەی کە ڕاپەڕینەکەیان لەناوبرد ئەو دروشمەیان ھەڵگرتبوو “لەمڕۆوە شیعە نیە.”مەزارگە شیعیەکان ڕوخێنران و دروستی بیڕوڕای شیعە خرایە ژێر پرسیارەوە. شارە دێرینەکەی کەربەلا تەختکرا-خانوەکان، دوکانەکان، مەزارگە و ناوەندە ئاینیەکان
سێ مانگ پاش ڕاپەڕین، ئەو کاتەی ھێمنی گەڕێنرابوەوە، مزگەوتێکی مێژوویی شیعە لە شاری باکوریی سامەڕڕا تەختکرا. سەدام ھەوڵیدەدا ھەموو ئاسەوارێکی شوناسی شیعە لە ھەموو شوێنێکی ووڵاتدا بسڕێتەوە.
لە ١٩٩١ دا، سەرۆک جۆرج بۆشی باوک ھانی عێراقیەکانی دا بۆ ڕاپەڕین لە دژی زۆردارەکە- و واشیان کرد، ھەردوو کوردی باکور و شیعەی باشور. بەڵام دوای ئەوەی داوای لە عێراقیەکان کرد کە سەدام لابەرن، ئەمریکا ڕێی بە سەدام دا کە ھەلیکۆپتەر بەکاربێنێت بۆ لەناوبردنیان لەو ناوچە دژە فڕینەی کە دانرابوو بۆ پارێزگاریکردنیان. ڕێی پێدا کە عەرەبی ھۆڕەکان بکوژێت بە تانکەکانی دوای ئەوەی پێی ووت کە ناتوانێت بە فڕۆکەکانی بیانکوژێت. ئەمریکا، بە بێ کاردانەوە، چاودێری ووشککردنی ھۆڕەکان و وێرانکردنی ژینگە نایابەکەیانی دەکرد.
، بەڵام نابێت ھیچ لەو تووڕەییان ئاڕاستەی کوردو سووننە بکەن: لە عێراقی دوای سەدام،کوردو سووننە و شیعە دەبێت پێکەوە بژین و کاربکەن.
عێراق دەکەوێتە ناوجەرگەی جیھانی عەرەبەوە. ئارامی لە عێراقدا کلیلی ئارامی ناوچەکەیە. بۆ ئەو مەبەستە عێراق پێویستی بە پلانی مارشاڵ ھەیە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ووڵات و دابینکردنی ئابووریەکی جێگیر. ھەروەھا پێویستیشی بەوەیە کە خۆی کۆنتڕۆڵی ژیانی سیاسی خۆی بکات. عێراق کەسانێکی بەھرەداری زۆر و چینێکی ناوەندی بەھێزی ھەیە کە دەتوانێت عێراق بەڕێوەبەرێت. ئەمریکا ناتوانێت بە ڕێگای سەربازی بۆ ماوەیەکی زۆر کۆنتڕۆڵی عێراق بکات.لەکۆتایداماوەتەوەبڵێینئە(٣١)ساڵی تەواوەھەلەبجە کیمیابارانکراوەدوای (٢٩)ساڵلەحوکمداری حکومەتی کوردی وپاش(١٧)سالەروخانی روخانی رژێمی بەعس ھێشتا زۆرێک لەکەلاوەکانی ھەڵەبجە راست نەکراونەتەوەبریندارەکانی بەچارەسەرنەکراوی وبەدەم ئازارەکانیانەوەدەناڵێننتاوانبارانی ئەکارەساتە وبەرپرسانیسەرکوت کردنی راپەرینەکانی باشوروکوردستان ئائێستابەسزای یاسای خۆیان نەگەشتوون ؛جێیخۆیەتی ئاورێکی جدی لەدۆسیەی ئەشارەبدرێتەوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close