كەش و هەوا
باران بارین و خۆڵبارین

شه‌پۆلێكی باران بارین و خۆڵبارین ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان
وا بڕیاره، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران بارین و خۆڵبارین پارێزگا جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق، له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو شه‌پۆلێكی باران بارین و خۆڵبارین هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و هاوكات له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه هاوكێشه‌ی كه‌شوهه‌وا به‌ته‌واوه‌تی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی عێراق، به وردی ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، بای باکووری رۆژئاوا چالاک دەبێت و خۆڵبارین دەستپێدەکات، پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه، هاوكات پێشبینی ده‌كرێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، له هه‌رێمی كوردستان باران ببارێت و دۆخی كه‌شوهه‌وا به‌ته‌واوه‌تی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت.


