عێراقكەش و هەواكوردستان

بەفر دەبارێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت..

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، بەفر لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و بارانبارینیش بەردەوام دەبێت، دەشڵێت، ئەم شەپۆلە سبەی بەکۆتا دێت.

کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٤ پلە نزمدەبنەوە و ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، باران لە سەرجەم ناوچەکان دەبارێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە ئەمڕۆ لەسەر بەشەکانی رۆژئاوای هەرێم تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بەشێوەی نمە باران دەبێت و لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبێت.

ئەوەش هاتووە، لەدوای نیوەڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆلە درێژ دەبێتەوە بۆسەر بەشەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و سنووری پارێزگای هەولێر و سەنتەری پارێزگا و بەشی رۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایە بارانی مامناوەندی دەبێت.

کەشناسی دەشڵێت، ئیدارەی راپەرین و سنووری پارێزگای سلێمانی ئاستی دابارینی مامناوەند دەبێت و بەفر لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت.

کەشناسی کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلەکەی ئاشکرا کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، کاریگەری ئەم شەپۆلە لە درەنگانی شەودا لاواز دەبێت بارانبارین لەسەر زۆربەی ناوچەکە کۆتایی دێت.

راشیگەیاندووە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و بەگشتی نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سلێمانی دەمینێتەوە، لەدوای نیوەڕۆوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و ساماڵ و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ١٦ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ١٥ پلەى سیلیزى

دهۆک : ١٥ پلەى سیلیزى

کەرکووک : ١٩ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٧ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ١٥ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٢٠ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٥ پلەى سیلیزى

سۆران : ١٣ پلەى سیلیزى

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close