كەش و هەوا

ئەمشەو بارانبارین و هەورەبروسکە دەستپێدەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە درەنگانی ئەمشەو بەدواوە نزمەپاڵەپەستۆیەک ڕوو دەکاتە ناوچەکەمان و سەرەتا بە چالاکبوونی ھەورەبروسکە و نمە بارانی کورتخایان کاریگەریی دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: “لەدرەنگانی ئەمشەو بەدواوە ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیە لەدەریای سوور و ناوەراستەوە و سەرەتاش بە چالاکبوونی ھەورە بروسکە و نمە بارانی کورت خایان کاریگەری ئەبێت”.
ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ سبەی یەکشەممە، ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری نیمچەھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت و بای باشوری ڕۆژھەڵات لە ناوچەکانی باشوری عێراقەوە بۆ سەر ناوچەکانمان چالاک دەبێت بەخێرایی 15 تا 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لە ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک خێرایی با’کە چالاکتر دەبێت و ھەندێک کات بۆ سەرووی 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، کە بەھۆیەوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم دەبێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی پێشبینیشی کردووە: “لەکاتەکانی سبەی ئێوارەوە بەتایبەت شەو کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان چالاکتر ئەبێت و بەگوێرەی کات ھەورە بروسکە دەستپێدەکات و تاوە بارانی مامناوەند بۆ بەخوڕ لە شوێن و ناوچەی جیاجیادا ئەبارێت کە رێژەی دابارینەکان ناجێگیر ئەبن لە شوێن تا شوێن کاریگەری جیاواز و دیاری نەکراو ئەبێت، پلەی گەرمی سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ 2 تا 4 پلە نزمدەبێتەوە”.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراوی سبەی:
ھەولێر 25 پلە
سلێمانی 24 پلە
دھۆک 22 پلە
ھەڵەبجە 25 پلە
کەرکوک 28 پلە
ئیدارەی گەرمیان 31 پلە
ئیدارەی راپەرین 24 پلە
ئیدارەی سۆران 22 پلە
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاراس جەبار ئاشکراشیکردووە: “تاوە بارانی بەھارە و ھەورە بروسکە لەم قۆناغەدا تا ئێوارەی دووشەمە 8/4/2024 ناوبەناو بەردەوامی ئەبێت و قۆناغی دووھەم لەئێوارەی سێشەمەوە 9/4/2024 دەستپێدەکاتەوە لەم قۆناغەدا پێشبینی بارانێکی باشتر ئەکرێت لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەی گەرمی”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close