كەش و هەواكوردستانهەواڵ

ئاگادارییەکی بەپەلە لە هاتوچۆوە: بەم رێگایەدا مەڕۆن

بەڕیوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەک ئاڕاستەی شۆفێران دەکات و داوایان لێدەکات بە رێگای تەواونەکراوی تونێلی ماوەراندا هاتوچۆ نەکەن کە قەزای شەقڵاوە و هەریر بە هەولێرەوە دەبەستێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، بەهۆی بارینی باران و بەفری بەردەوام لەناوچەکە، لە بەشێک لەدەروازەی تونێلی تەواونەکراوی ماوەران کە قەزای شەقڵاوە و هەریر بەهەولێروە دەبەستێت درزێکی گەورە دروستبووە.

داوا لە شۆفێران دەکات، تا کامبوونەوەی مەترسییەکانی داڕمانی تونێلەکە کۆتایی پێدێت، وەک رێگای بەدیل دەتوانن ڕێگای هەولێر شەقڵاوەی کۆن بەکاربێنن و نەچنە ئەو رێگایە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close