كوردستان

بەپەلە… زەنگی خۆپیشاندانە گەورەکە لێدرا

گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ

باسک نێت – سلێمانی

لەژێر دروشمی (ڕۆژی وەفا و پشتیوانی)

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی؛ سبەینێ دووشەممە 3/ 2/ 2025 خۆپیشاندانێکی گەورە و بەرفراوان بەئاڕاستەی هاوپیشە مانگرتووەکانمان ئەنجامدەدەین.

داوا لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکان و هاووڵاتیانی ویژدان زیندوو و بەهەڵوێستی سەرجەم شار و شارۆچکەکان دەکەین؛ سبەینێ کاتژمێر (10:30)ی بەیانی؛ لەبەردەم پارکی مەلیک مەحموود (لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحموود) ئامادەبن.

ئامادەبوونتان پشتیوانی و وزە و هێز و نیشاندانی وەفای ڕاستەقینەیە بۆ مانگرتووانی هاوپیشەمان.

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی
2025/2/2

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close