عێراقكوردستان

دادگای فیدراڵی دژی ناردنی پارە بە قەرز بۆ هەرێم کۆدەبێتەوە

دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق، لە 8ـی کانوونى دووەمى 2024، کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنى سکاڵایەک لە دژى ناردنى سێ گوژمەى قەرز بۆ هەرێمى کوردستان.

باسک نێت

سکاڵاکە لەلایەن مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە لەدژى سەرۆکوەزیرانى عێراق تۆمارکراوە و تێیدا داوای کردووە، دادگاکە بڕیارێکی حکومەتی عێراق بە نادروست بزانێت.

17ـی ئەیلوولی 2023، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز بداتە هەرێمى کوردستان بۆ مووچەی فەرمانبەران و بەسێ گوژمەى 700 ملیار دینارى ئەو پارەیەى نارد کە بڕیارە لە پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى 2024 ببڕدرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close