كەش و هەوا
شەپۆلێکی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە

بهپێی پێشبینییهكانی بهشی كهشوههوای وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندن بۆ ئهمڕۆ ههینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری لێزمە بارانی کورت خایەن هەیە.
هەروەک باران بارین لە ناوچە جیاوازەکان بەشێوەى پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند لە ناوچە شاخاوییەکانیش باران و ناوچە سنورییەکانیش بەفر دەبارێت و پێشبینى بۆ رودانى تەمیش کراوە.
هەروەک پێشبینییەکان بۆ سبەینێ شەممە بەمجۆرەیە: ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زودا لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵات باران بارین دەبێت، تەمیش زۆربەى ناوچەکان دەگرێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بۆ ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی بەمجۆرەیە:
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 11 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران : 9 پلەى سیلیزى