🔸به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی بۆ كڕینی سوته‌مه‌نی له وێستگه‌كان رو له‌زیادبونه و له چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا ئه‌و سیستمه له‌سه‌رجه‌م وێستگه‌كان ده‌خرێته‌كار.
🔹حسێن تالیب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ڕایگه‌یاند، “كۆمپانیاكه‌یان له مانگی (نیسان/4)ی ساڵی ڕابردوه‌وه خزمه‌تگوزاری پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكردوه، ورده ورده‌ش ده‌ستیكردوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی سیستمه‌كه به‌شێوازی تاقیكاری بۆ وێستگه‌كانی سوته‌مه‌نی له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق”.
🔸ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “فرۆشتن له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی كارتی ئه‌لیكترۆنیه‌وه له مانگی (نیسان/4)ی ساڵی ڕابردو 35 ملیۆن دیناری تۆماركردوه، مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ساڵی ڕابردو زیاتر له 350 ملیۆن دیناری تۆماركردوه، ئه‌مه‌ش به ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌كه داده‌نرێت”.
🔹جه‌ختیشیكرده‌وه كه “چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ قۆناغ به‌قۆناغ پاره‌دانی سوته‌مه‌نی له ته‌واوی عێراق بۆ ئه‌لیكترۆنی ده‌گوازرێته‌وه، كۆمپانیای به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانیش كۆمپانیاكانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی به‌سه‌ر پارێزگاكان دابه‌شكردوه به‌تایبه‌ت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه په‌سه‌ندكراون”.
🔸به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان داواشی له هاوڵاتیان كرد”كارتی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی بكڕن بۆئه‌وه‌ی زیاتر ده‌رباره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كه بزانن و لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانی بدۆزنه‌وه”.